رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر کەسێک هاوپیشەکەی خۆی دەکوژێت، ئەو دوو کەسە پاسەوانی مۆڵێک بوونە و باوکی کوژراوەکە دەڵێت، "لەسەر خواردنەوەیەکی وزەبەخش بووە."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە باوکی کوژراوەکە وەریگرتووە، کوڕەکەی خواردنەوەی وزەبەخشی پاسەوانەکەی دیکەی خواردووەتەوە و لەسەر ئەوە بووەتە دەمەقاڵێ، پاشان خاوەنی وزەبەخشەکە تەقەی کردووە و هاوڕێکەی کوشتووە.
رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 05:00ـی ئەم بەیانییە روویداوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عەلی عەبدولسەلامە و بکوژەکەش ناوی (ک. م).
عەبدولسەلام داود، باوکی کوژراوەکە بە رووداوی گوت، کوڕەکەی تەمەنی 33 ساڵ بوو، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە. دەشڵێت، ئەو کەسە لە پشتەوە گولـلەی لێداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ