رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی، نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد، سەرەخۆشی لە ماڵباتەکەی دەکات.
لە پەیامێکدا، ئەمڕۆ هەینی 16-8-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ کۆچی دوایی نووسەر، سیاسەتڤان و رووناکبیری کورد، خودا لێی رازی بێت، تاریق زیا ئیکینجی، سەرەخۆشی لە ماڵبات و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
هەروەها دەشڵێت، "هیوادەخوازم کە خودای مەزن بە دلۆڤانی خۆی رۆحی شاد بکات و ئارامی بدات بە هەمووان. ئێمە بە رێز و پێزانینەوە لە خزمەتەکانی دەڕوانین و هەمیشە لە بیرماندا دەمێنێتەوە".
دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی، هاوکات ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ