رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە، سێیەم کەس لەو 6 کەسەی رۆژی پێنجشەممە لە قەزای شێخان کەوتبوونە نێو تانکەرێکی گازەوە، گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی پێنجشەممە، 6 کەس لەنێو تانکەرێکی سووتەمەنیدا لە شێخان تووشی هەناسەتووندی بوون، یەکێکیان هەر ئەوکاتە گیانی لەدەستدا، دووانیان دۆخیان باش نەبوو و برانە نەخۆشخانە، دوێنێ یەکێک و ئەمڕۆش یەکێکی دیکە گیانیان لەدەستدا. بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ بووە سێ کەس.
زوبێر موحسین، ئامۆزای یەکێک لە قوربانییەکان بە رووداوی گوت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئامۆزاکەیان بەناوی بەسام عوبێد گیانی سپارد.
لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکەش بریندارن. ئامۆزای قوربانییەکان گوتی، "یەکێکیان هەر ئەو شەوە رەوانەی دهۆک کرا، دووانەکەی دیکەش لە شێخان مانەوە و دۆخی تەندروستییان زۆر باشە و لە نەخۆشخانە دەرچوون."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانەی تووشی رووداوەکە بوون، لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی سەنتەری قەزای شێخان بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ