رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە لە ناحیەی بەحرەکەی سنووری هەولێر هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
تۆڵە مەهدی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە بە رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەکە لە ماڵی خۆیدا خەریکی دروستکردنی دیوار بووە و دیوارەکە بەسەریدا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە".
بەهۆی رووداوەکەوە هاونیشتمانییەکی دیکەش بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
تەیب جادر مزووری ئەو هاونیشتمانییەیە کە گیانی لەدەستداوە و ئەوەشی بریندار بووە ناوی سەعید هەرکییە.
تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ