فێستیڤاڵی هەنجیری تەقتەق بە رۆژێک تەواو بوو؛ هەموو بەرهەمەکان فرۆشران

16-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای تەقتەق رایگەیاند، دوێنێ چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر بەڕێوە چوو و 17 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.
 
فێستیڤاڵەکە  15ـی ئەم مانگە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بە سەرپەرشتیی دەستەی گەشتوگوزار بەڕێوە چوو. 
 
رۆژی شەممە، 16ـی ئابی 2025، ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیار بوو فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بێت، بەڵام بەهۆی زۆریی گەشتیاران لە یەکەم رۆژدا هەموو بەرهەمەکان فرۆشران و رۆژی دووەم بەڕێوە نەچوو."
 
زیاتر لە 50 جووتیار بەرهەمەکانیان نمایش کرد و بەشدار بوون لە فێستیڤاڵەکەدا. قایمقامی قەزای تەقتەق گوتی: "جگە لە هەنجیر، بۆ یەکەمجار نەوتی شیواشۆک لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش کرا و بووە جێگەی سەرنجی زۆری گەشتیاران."
 
پار لە ماوەی دوو رۆژدا، نزیکەی 10 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردبوو. بەگوتەی ئاسۆ مستەفا، "ئەم ساڵ تەنیا لە یەک رۆژدا، 17 هەزار گەشتیار هاتن و 7 تۆن هەنجیر فرۆشرا".
 
پار لە تەقتەق نزیکەی 900 تۆن هەنجیر بەرهەم هێنرابوو. قایمقامی قەزاکە دەڵێت: "ئەم ساڵ هەزار تۆن هەنجیر هەبووە، رۆژانە 50 تۆن دەفرۆشرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژن و منداڵانی داعش لە کەمپی رۆژ

خەڵکی 50 وڵاتن؛ 2201 ژن و منداڵی داعش لە کەمپی رۆژ چاوەڕێی گەڕانەوەن

دوای 10 ساڵ لە کۆتاییهاتنی خەلافەتەکەیان، هێشتا چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵی داعش لە کەمپی رۆژی رۆژئاوای کوردستان نادیارە. ئەوان هەڵگری رەگەزنامەی نزیکەی 50 وڵاتی جیاوازن و هەندێکیان تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکانیان، هەندێکیشیان هێشتا بیری تووندئاژۆیی لە مێشکیاندا ماوە.