رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کاریگەریی شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت و لە عێراق خۆڵبارینە.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 16-08-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ هەینی دوو پلە دادەبەزێت، بەڵام خێرایی با لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگاتە 45 کیلۆمەتەر لە کاژێرێکدا، ئەوەش خۆڵبارین دروست دەکات و مەودای بینین لەنێوان 3-5 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەی بەم شێوەیە خستەڕوو:
- بەسرە، میسان و زیقار: 49 پلەی سیلیزی
- موسەننا و واست: 48 پلە
بەغدا، دیوانییە، نەجەف، بابل، کەربەلا و دیالە: 47 پلە
سەلاحەدین: 46 پلە
- نەینەوا، ئەنبار و کەرکووک: 45 پلە
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- سلێمانی و دهۆک: 42 پلە
- هەولێر: 44 پلە
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە رۆژانی داهاتوو بەراورد بە دوێنێ هەینی پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دادەبەزێت، بەڵام جارێکی دیکە ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە".
لەبارەی کاتی فێنکبوون، لوقمان موفتی گوتی: "10 رۆژ چلەی هاوین ماوە و لەم ماوەیەدا پلەی گەرما لە هەولێر، کەرکووک و گەرمیان لە سەروو 40 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پلەی گەرما بۆ کەمتر لە 40 پلە دادەبەزێت".
ئەو پێشبینیکارەی کەشوهەوا پێشبینی دەکات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، کە رۆژ کورت دەبێتەوە، شەوان فێنک ببێ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. لەبارەی سەنتەری پارێزگاکانەوە دەڵێت: "هەولێر، کەرکووک و گەرمیان لە کۆتایی مانگی 9 هەست بە فێنکی دەکرێت و شەوان تەواو فێنک دەبێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما ئەمڕۆ شەممە لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ