هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

16-09-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات، كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌ دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوکردەوە، کە لە رۆژی 6ی ئەیلوولی 2024 لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵدا گیانیان لەدەستدابوو.
 
ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیەن: خەلیل ئیگیت ناسراو بە هۆگر پیرۆسی لەدایکبووی شرنەخ و محەممەد رەشید ناسراو بە مەزڵوم پارتیزان لەدایکبووی عەفرین.
 
رۆژی 14ی ئەیلوولی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوار جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی تورکیا و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
 
رۆژی 15ی ئەیلوول، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا دوو گەریلای پەکەکە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16 و درۆنەکانیانەوە لە ناوچەکانی مەتین و گارا لە خاکی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە