لە کرماشان 4 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

16-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا، سێیان ژنن و یەکێکیان پیاوە.
 
رووداوەکە شەوی دووشەممە، بە دووری 65 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کرماشان و لەسەر رێگەی روانسەر- پاوە روویداوە.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، "رووداوەکە نزیکەی کاژێر 21:20 خولەک روویداوە و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیجۆ 405 و پیجۆ پارس لە رێگەی روانسەر- پاوە و نزیک لە گوندی بنچەڵێ پێکیانداداوە."
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان گوتی، "بەهۆی سەختیی رووداوەکە، چوار کەس لە سەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە، کە سێیان ژنن و ئەوەی دیکەیان پیاوە."
 
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزاران کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".