بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە مەیدانی ئاژەڵانی بۆکان داخرا

16-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی شارەوانیی بۆکان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە، دوو هەفتە مەیدانی ئاژەڵان دادەخرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەمیر مورادی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی بۆکان رایگەیاند، ڤێترنەری شارەکە پێیڕاگەیاندوون، کە نەخۆشیی تەبەق بڵاوبووەتەوە، بۆیە بڕیاریان داوە لانیکەن دوو هەفتە مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵ لە شارەکە دابخرێت.
 
ئەمیر مورادی گوتی: "لەگەڵ داخستنی مەیدانەکەدا کوتانی ئاژەڵان و رشاندنی شوێنی مانەوەی ئاژەڵان دەست پێدەکات."
 
ئەمیر مورادی داوای لە ئاژەڵداران کرد، خۆیان لە گواستنەوەی ئاژەڵ بەدوور بگرن؛ هەروەها داوای لێکردن لە کاتی بینینی هەر نەخۆشییەکی ئاژەڵان، پەیوەندی بە پسپۆڕانی ڤێتێرنەریی بۆکانەوە بکەن.
 
جێگری سەرۆکی شارەوانیی بۆکان، داوای لە خەڵکی شارەکە کرد، سەردانی بازاڕەکە نەکەن و چاوەڕێی ئاگاداری شارەوانیی شارەکە بکەن.
 
لە 5-7-2025یش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق، ڤێتێرنەریی بۆکان ماوی سێ هەفتە مەیدانی ئاژەڵانی بۆکانی داخست.
 
نەخۆشیی تەبەق تووشی ئەو ئاژەڵانە دەبێت كە دووسمن و كاوێژكەرن، وەكو مانگا.
 
دوو شوێنی سەرەكیی ئاژەڵەكە تووشی ئەم پەتایە دەبن؛ نێو دەمی کە لیكێكی زۆر بە دەمیدا دێتە خوارەوە و دواتر دەبێتە بڵقی گەورە و ئازاربەخش، کە وای لێدەكات نەتوانێت بلەوەڕێت، لەگەڵیشیدا تووشی شەلی دەبێت و ناتوانێت بڕوات بەڕێدا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە