هاونیشتمانییەک لە رێگەی گەڕانەوەی لە عومرە گیانی لەدەستدا

16-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاونیشتمانییەک دوای رێوڕەسمەکانی عومرە و لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە دەروازەی عەرعەر گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو عومرەکارە نزیکەی کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و ناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)ـە.
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تەرمی ئەو هاونیشتمانییە دەگەڕێندرێتەوە کەلار".
 
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو هاونیشتمانییە کاروان ستوونی گوتی: "هیچ نەخۆشیێکی نەبووە و لە پڕ گیانی لەدەستداوە".
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 10 هاونیشتمانی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.