رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانیان یەک مانگ درێژکردووەتەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێ.
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "بڕیاربوو 15-10-2025 دواکات بێت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره به مه‌به‌ستی رێكخستنی گه‌شتی عومره بۆ هاووڵاتییان، به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا کاتەکە یەک مانگ درێژکرایەوە".
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەر کۆمپانیایەک بەبێ گرێبەستی نوێ گەشتی عومرە ئەنجام بدات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکەینەوە".
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی: "ناکرێ هەرکەس یان کۆمپانیایەک بیەوێ خەڵکی هەرێمی کوردستان سەربەخۆیانە بباتە سعودیە و گوێ بە رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەدات، بۆیە رێگەنادەین بەبێ گرێبەست و رێکاری فەرمی گەشتی عومرە بکرێت".
405 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان هەن کاروباری رێوڕەسمەکانی عومرە رێکدەخەن. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تاوەکو ئەمڕۆ 242 كۆمپانیا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومڕه کردووە.
بەگوێرەی ئاماری حەج و عومرە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 هەزار کەس دەچنە وڵاتی سعودیە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ