ئەو کەسەی لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر تەقەی لە گایەک کرد دەستگیرکرا

16-11-2023
هێمن بابان رەحیم
ساتی تەقەکردن لەگایەک لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر
ساتی تەقەکردن لەگایەک لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر دەردەکەوێت بە کڵاشینکۆف تەقە لە گایەک دەکات و مرداری دەکات، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی شارەوانیی هەولێرەوە دەستگیرکرا و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر کە تێیدا کەسێک دەردەکەوێت بە چەک تەقە لە گایەک دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە،15-11-2023،  ئەو کەسە دەستگیرکرا، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، دوێنێ لەلایەن قایمقامییەتی هەولێرەوە بەدواداچوون بۆ گرتە ڤیدیۆییەکە کراوە و ئەو کەسە دۆزراوەتەوە کە تەقەکە دەکات و لەلایەن پۆلیسی شارەوانییەوە دوای بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی بەرپرسی پارێزگای هەولێر، ئەو کەسەی لەلایەن چەند کەسێکی ئامادەبووی مەیدانی ئاژەڵانەوە وێنە دەگیرێت کاتێک تەقەکان دەکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و رەوانەی دادگە دەکرێت.
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، ئەو کەسەی تەقەکان دەکات چەند گوللـەیەک دەنێت بە گایەکەوە بۆ ئەوەی رایبگرێت و گایەکە بەهۆی کاریگەریی گوللـەکانەوە رادەوەستێت و خوێن بە لاشەیدا دێتە خوارەوە و دواتر دەکەوێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.