لە باشووری کوردستان باران بەردەوام دەبێت

16-11-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی دەکات بارینی باران بەردەوامبێت و دەشڵێت، "دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک".
 
رۆژی پێنجشەممە، 16-11-2023، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای 24 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەراست، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان و ناوەراستی هەرێمی کوردستان نمەباران لە کاتەکانی بەرەبەیان دەستپێدەکات دابارین زیاد دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاوەکو کاتەکانی دوای نیوەڕۆ. لە ئێوارەش کاریگەری بە لاوازیی دەمینێتەوە.
 
هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممەش، ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما، دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.
 
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  16 پلە
سلێمانی: 15پلە
دهۆک: 14پلە
کەرکووک: 19 پلە
هەڵەبجە: 16 پلە
زاخۆ:  15 پلە
گەرمیان: 24 پلە
حاجی ئۆمەران: 7 پلە
 سۆران: 12 پلە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.