رووداوێکی هاتووچۆ لە کەرکووک؛ 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 5ی دیکەش بریندارن

16-11-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک - سلێمانی لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگەی کەرکووک – سلێمانی، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون."
 
عامر نووری گوتیشی، "بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە و تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون."
 
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، "پێکدادانەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری BMW، تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا یارس روویداوە."
 
هاوکات سامان یابە عەلی گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی گوت، "ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی چەمچەماڵن، یەکێکیان ناوی هاوبەش جومعە عەزیزە کە پێشمەرگەیە و ئەوی دیکەش ناوی عیسام محەممەد رۆستەمە و سەربازی سووپای عێراقە."
 
هاوکات دوێنێ هەینی 15-11-2024 سامان یابە عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا."
 
سامان یابە عەلی گوتیشی، "یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوی سووتاوە. سێ هاونیشتمانییەکەش کە مردوون دوو هاوژین و منداڵەکەیانە. ناویان ماهیر نەجات حەکیم، رێناس رەئووف و هیلیان ماهر نەجاتە."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک باسی لەوەش کرد، ئەو هاونیشتمانییانە دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.