دادپزیشکیی لوڕستان: لە 6 مانگدا 261 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

16-11-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە شەش مانگدا 261 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی شەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد رەزا فارسی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئامارە لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-09-2025 بووە، کە بەراورد بە بە پار 3.5% زیادی کردووە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای لوڕستان، لەو 261 کەسە، 208 کەسیان لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان، 33 کەس لە نێو شارەکان و 20 کەسیش لە رێگەی نێوان گوندەکان گیانیان لەدەستداوە.
 
محەممەد رەزا فارسی نەژاد گوتی: "هەر لەو ماوەیەدا 5 هەزار و 218 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون کە ئەو رێژەیە بەراورد بە هەمان ماوەی پار 6.6% کەمی کردووە."
 
 دادپزیشکیی لوڕستان ئاماژە بەوەش دەکات، ناهۆشیاری شۆفێران، لێخوڕینی بێباکانە، خراپیی رێگەوبان لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو هەموو مردن و برینداربوونە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە