رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بەشێوەی ئەلیکترۆنی تیروپشک بۆ ئەو کەسانە کرا کە ناویان تۆمار کردبوو بچنە حەجی ساڵی داهاتوو.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ ناوی 3 هەزار و 991 کەس وەکو هاووڵاتی ناویان دەرچووە، لەگەڵ 113 کەس لە کەسوکاری شەهیدان".
پشکی هەرێمی کوردستان بۆ چوونە حەج 5 هەزار و 135 کەسە. کاروانی ستوونی گوتی: "300 کەسمان هەیە ئەم ساڵ بەهۆی یاسای سعودیەوە بۆ تەمەن نەچوونە حەج و بێ تیروپشک ساڵی داهاتوو دەچن، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی ئایینی، کۆمپانیاکان، تیمی پزیشکی و ئەو کەسانەی دیکە کە دەبێت لەگەڵ کاروانەکاندا بن هێشتا ژمارە و ناویان یەکلا نەکراوەتەوە".
ناونووسین بۆ چوونە حەجی 2026 لە 11ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و کاژێر 12:00ـی شەوی 26ـی ئەیلوولی 2025 کۆتایی هات؛ 89 هەزار و 893 کەس ناویان بۆ چوونە حەج تۆمار کردبوو.
رۆژی 25-09-2024، تیروپشک بۆ ئەو ناوانە کرا کە ساڵی 2017 و 2023 ناوی خۆیان تۆمارکردبوو بۆ چوونە حەجی ساڵی 2025 و لەو ژمارەیە کە زیاتر بوون لە 120 هەزار هاونیشتمانی، 5 هەزار و 125 کەس ناویان دەرچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ