خێزانەکەی دووبز سکاڵا لەسەر موهەیمەن حەمدانی تۆمار دەکەن: ژیانمان لە مەترسیدایە

16-11-2025
هونەر حەمید
خێزانەکەی دووبز سوورن لەسەر داواکردنی مافی خۆیان لە رێگەی یاساوە.
خێزانەکەی دووبز سوورن لەسەر داواکردنی مافی خۆیان لە رێگەی یاساوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرەڕای ئەوەی فەرماندەکانی سوپا و بەرپرسانی ناوچەکە سەردانی ئەو ماڵەیان کردووە کە لەلایەن موهەیمەن حەمدانی، بەربژێری سەرکەوتووی پەرلەمانی عێراق، هێرشی کرایە سەر، بەڵام خێزانەکە سوورن لەسەر داواکردنی مافی خۆیان لە رێگەی یاساوە.
 
حەمدە عەبدوڵڵا، ئەو ژنەی هێرشی کرایە سەر، رایگەیاند: "سکاڵام لەسەر موهەیمەن و 40 چەکدار و پاسەوانی تۆمارکردووە و هیچ گوشارێک وا ناکات واز لە سکاڵاکەم بهێنم."
 
تەقەکردنێکی بەرفراوان
 
بەپێی راپۆرتی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی تاوان، چەکدارەکان زیاتر لە 170 فیشەکیان ناوە بەو ماڵەوە. حەمدە عەبدوڵڵا سەبارەت بە رووداوەکە گوتی: "موئەیەد و کچەکەم سکاڵامان لە موهەیمەن کرد، واژۆم کرد و مۆرم کرد، باسم کرد چۆن هاتووە و چۆن لێیداوین. گوتم گولـلەکان و قەوانەکان لای خۆتانن، دوو سەتڵی ماست بوون [مەبەستی لە بڕی فیشەکەکانە]".
 
ئەحمەد خەڵەف، کوڕی ماڵەکە و پێشمەرگەی زێرەڤانییە، دەڵێت ژیانیان لە مەترسیدایە و هەڕەشەیان لەسەرە: "ژیانمان لە مەترسیدایە، موهەیمەن حەمدانی و پیاوەکانی تائێستاش هەڕەشە دەکەن... حەوت پاسەوانی گیراون لە کاتێکدا بە 40 کەسەوە هێرشیان کردە سەرمان، 10 ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ و جام رەش هاتبوون". ئەو داواش لە سەرۆک بارزانی دەکات یارمەتییان بدات.
 
پشتیوانیی فەرماندەی زێرەڤانی
 
لەسەر ئەم رووداوەی قەزای دوبز، فەرماندەی زێرەڤانی ئامادەیی پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمەرگەکەیان و خانەوادەکەی دووپات کردەوە.
 
کامیل ساڵەیی، قایمقامی پێشووی کەرکووک و بەربژێری پارتی، کە ئەحمەد پاسەوانی ئەوە، رایگەیاند، هۆکاری هێرشەکە ئەوە بووە کە موهەیمەن رقی لەم ماڵەیە کە لایەنگری پارتی بوون: "ئەمە پێشهاتێکی زۆر ترسناکە، پێشبینی ئەوە دەکرێت شتی خراپتر رووبدات... ئەم ماڵە ماڵێکی هەژار و رێک و پێکن و کوڕەکەی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانە. پێویستە شتێک بکرێت کە تێنەپەڕێت".
 
کێشەی پارێزبەندیی پەرلەمان
 
هێزە ئەمنییەکان حەوت پاسەوانی موهەیمەن حەمدانییان دەستگیرکردووە، بەڵام تائێستا سکاڵای دەستگیرکردن بۆ خودی موهەیمەن حەمدانی دەرنەچووە. دادگای دووبز رایگەیاندووە کە چاوەڕێی فەرمانی دادگای باڵان بۆ دڵنیا بوون لەوەی ئایا ئەو کەسە لەم پرسەدا پارێزبەندیی پەرلەمان دەیگرێتەوە یان نا.
 
شایانی باسە، بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی دادوەری، پارێزبەندیی پەرلەمان لەو کاتەدا جێبەجێ ناکرێت کە تاوان دژی خەڵکی ئاسایی بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووکاری فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک.

فۆرمی خۆراک کاراکرایەوە؛ 'بۆ تۆمارکردنی هەر ناوێک دەبێت شەش هەزار بدرێت'

فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی بەهەر هۆکارێک ناویان تۆمارنەکردووە و بەشەخۆراکیان بڕدراوە، کارا کرایەوە. بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی دەڵێ، هەر زیادکردنێکی ناو شەش هەزار دیناری پێویستە.