رێژەی باران بارین لە هەرێمی کوردستان: لە دهۆک زۆرترین و لە کەرکووک هیچ نەباریوە

16-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە رایگەیاند، زۆرترین باران لە پارێزگای دهۆک باریوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆک لە دێرەلووک باریوە کە 122 ملیمەترە، لە سلێمانی لە بەرزنجە زۆرترین باران باریوە کە 60 ملیمەترە، لە هەولێر زۆرترین باران 40 ملیمەتر باران باریوە و لە هەڵەبجەش زۆرترین بڕ لە ناحیەی سیروان باریوە کە 39.4 ملیمەترە.
 
ئەمڕۆ دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆش بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ نمەباران دەبێت؛ دوای نیوەڕۆ ئاستی باران زیاتر دەبێت لەسەر بەشێک لە سنووری باشووری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک و بەشێکی ئیدارەی گەرمیان".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کورستان بێت، ئەمشەو ئەم شەپۆلەی بارانبارین کۆتایی دێت. راشیگەیاندووە: "بەرەبەیانی سبەی ئەگەری تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و شەپۆلی بارانبارین بە تەواویی کۆتایی دێت".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو بەرەبەیانی سبەی ناوبەناو باران دەبارێ، زۆریی شەپۆلەکە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و گەرمیان دەبێت".
 
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان کە داتاکانی بارانبارین بڵاودەکەنەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاماری 12 کاژێری رابردووە، نەوەک کۆی شەپۆلەکە".
 
ئاماری بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان:
 
پارێزگای هەولێر:
- هەولێر: 2 ملیمەتر
- پیرمام: 6.7 ملیمەتر
- هیران: 25 ملیمەتر
- خەبات: 4.8 ملیمەتر
- سۆران: 18.7 ملیمەتر
- شەقڵاوە: 15.6 ملیمەتر
- رواندز: 20.3 ملیمەتر
- بارزان: 40.6 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 19.5 ملیمەتر
- سیدەکان: 12 ملیمەتر
- چۆمان: 16.5 ملیمەتر
- خەلیفان: 13.9 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی
 
- سلێمانی: 24.4 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 0.7 ملیمەتر
- بازیان: 8.2 ملیمەتر
- دووکان: 17.2 ملیمەتر
- رانیە: 9.3 ملیمەتر
- قەڵادزێ: 3.5ملیمەتر
- چوارقوڕنە: 4.5ملیمەتر
- سەرکەپکان: 14.5 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 40.4 ملیمەتر
- پێنجوێن: 59.5 ملیمەتر
-سەنگاو: 19.4 ملیمەتر 
- چوارتا: 38 ملیمەتر
- سەیدسادق: 39.5 ملیمەتر
 -بەرزنجە: 60 ملیمەتر
- قەرەداخ: 45 ملیمەتر
- قڕگە: 15.1  ملیمەتر
-تەکیە: 0.2 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک
 
- دهۆک: 49.7 ملیمەتر
- زاخۆ: 60.6 ملیمەتر
- ئاکرێ: 23.6 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 79.6 ملیمەتر
- مانگێش: 65 ملیمەتر
- کانی ماسی: 76 ملیمەتر
- ئامێدی: 45.6 ملیمەتر
- بجیل: 28 ملیمەتر
- گردەسێن: 15.3 ملیمەتر
- دینارتە: 47.3 ملیمەتر
- باتوفە: 55 ملیمەتر
- سەرسەنگ: 109 ملیمەتر
- شێخان: 46 ملیمەتر
- بەردەڕەش: 33.2 ملیمەتر
- دێرەلووک: 122 ملیمەتر
- باعەدرێ: 53 ملیمەتر
- قەسرۆک: 33.3 ملیمەتر
- چەمانکێ: 102 ملیمەتر
- زاوێتە: 72 ملیمەتر
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
- هەڵەبجە: 39.3 ملیمەتر
-تەوێڵە: 21.4 ملیمەتر
-خورماڵ: 28.2 ملیمەتر
-بیارە: 30 ملیمەتر
-سیروان: 39.4 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک
 
- کەرکووک: 0 ملیمەتر
- کەلار: 16 ملیمەتر
- مەیدان: 32 ملیمەتر
- خانەقین: 25 ملیمەتر
- خورماتوو: 0.8 ملیمەتر
 
پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17  پلەی سیلیزی
کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە؛ 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 18پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە