سەرچاوە خۆجێیەکان: تورکیا دیواری کۆبانێی لانەبردووە

17-12-2024
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەواڵی رووخاندنی دیواری سنووری نێوان کۆبانێ و باکووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە رەتدەکرێتەوە.
 
زیاتر لە سەرچاوەیەک لە ناو شاری کۆبانێ و دەوروبەری، بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەو هەواڵەی کە دەڵێت، تورکیا دیواری نێوان کۆبانێ و باکووری کوردستان دەڕووخێنێت، دەنگۆیە و دوورە لە راستییەوە.
 
سەرچاوە تایبەتەکانی رووداو جەختیانکردەوە، دۆخەکە ئارامە و تاوەکو نیوەشەوی دووشەممە 16-12-2024، هیچ شتێکی وا سەبارەت بە رووخاندنی ئەو دیوارە سنوورییە نییە و ئەو هەواڵە تەنیا بۆ ترساندنی خەڵکە و دەکەوێتە چوارچێوەی شەڕی راگەیاندن و دەروونی.
 
هەندێک دەزگای راگەیاندن و سۆشیاڵمیدیا بڵاویان کردووەتەوە، کە تورکیا دیواری سنووریی باکووری کۆبانێی رووخاندووە، ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ.
 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هەوڵەکانی نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکانی منبج و کۆبانێ "سەرکەوتوو نەبوون".
 
ناوەندی راگەیاندنی (هەسەدە)، ئەمشەوی دووشەممە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆکاری سەرنەکەوتنی راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەو دوو ناوچەیە بۆ "شێوازی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ هەوڵەکانی نێوەندگیری و خۆدزینەوە لە قبووڵکردنی خاڵە سەرەکییەکان" گەڕاندووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە