سوپای سووریا لە ناوچەیەکی کوردنشینی حەلەب کشایەوە

30-11-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی کوردنشینی شەهبا لە پارێزگای حەلەبی سووریا کشایەوە. یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە رێکاری ئەمنی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەگرێتەبەر. 
 
چالاکڤانێک لە شەهباوە بە رووداوی راگەیاند: "کشانەوەی سوپای سووریا لە بەیانیی رۆژی شەممەوە بەرەو رۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکرد."
 
شەهبا ناوچەیەکی کوردنشینی حەلەبە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە. 
 
چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ناوەندی شاری حەلەب و هێزەکانی سوپای سووریا لە شارەکە و دەروبەری دەکشێنەوە.
 
ئیبراهیم شێخۆ، چالاکڤانێکی کوردە لە شەهباوە بە رووداوی راگەیاند: "خەڵکی کورد لە شەهبا و حەلەب لە شوێنی خۆیانن.  گەڕەکەکانی نوبل و زەهرا لەلایەن هێزی کوردییەوە دەپارێزرێن." 
 
ئیبراهیم شێخۆ گوتیشی، ژیان و خزمەتگوزاری لە شەهبا و شێخ مەقسوود ئاساییە.
 
ئیبراهیم شێخۆ گوتیشی: "هەسەدە داوای لە خەڵک نەکردووە ناوچەکانیان جێبهێڵن."
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئیسرائیل و سووریا.

ئیسرائیل: بەهیچ شێوەیەک لە کۆبوونەوەکەی پاریس باسی هێرشکردنە سەر کورد نەکراوە

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەی پاریس لە نێوان ئیسرائیل و سووریا بە ئامادەبوونی ئەمریکییەکان، بە هیچ شێوەیەک باس لە هێرش بۆسەر کورد لە سووریا نەکراوە، هەموو ئەو راپۆرتانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لەو کۆبوونەوەیە هێرشی لەم شێوەیە باس کرابێت.