رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی 21 بیانی دەستگیر دەکەن کە بە نایاسایی سنووریان بەزاندبوو.
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی یەکی لیوای 21ی سنوور لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک، 21 کەسیان دەستگیر کرد.
فەرماندەیی سنووری عێراق گوتی، دەستگیرکراوەکان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیایین و لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە هەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنن و بێنە نێو هەرێمی کوردستان و عێراق.
بە گوتەی، فەرماندەیی سنووری عێراق، ئەمانە بۆ هیچ کارێکی ئەمنی و تیرۆریستی دزەیان نەکردووە، بەڵکو بۆ کرێکاری هەوڵیاندا سنوور ببەزێن، دوای دەستگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکارە یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، رادەستی لایەنی پەیوەنداردەکرێن، دوای لێکۆڵینەوە ئەوەی پاسپۆرتی پێ نەبێت، کارتی چوونەوەی بۆ دەکرێت و رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ