سویسرا قەدەخەی گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق هەڵدەگرێ

16-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، حکومەتی سویسرا بڕیاری داوە قەدەخەی گەشتکردن بۆ ژمارەیەک شاری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێ. بڕیارەکە هەریەک لە بەغدا، بەسرە، نەجەف، بابل، کەربەلا و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەڵگرتنی قەدەخەکە لە ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی سویسرا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بووە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: "ئەم بڕیارە متمانەی نێودەوڵەتی روو لە زیادبوون بە دۆخی ئەمنی و سەقامگیریی شارەکانی عێراق نیشان دەدات و هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان کۆماری عێراق و سویسرا."
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوپاسی هاوئاهەنگیی سویسرای کردووە و رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە کاری دیپلۆماسی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی پێگەی ئەرێنیی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
 
باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق رۆژی 3-9-2024، لە بەغدا کرایەوە، دوای 33 ساڵ لە داخستنی لە ساڵی 1991 بەهۆی شەڕی کەنداوەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە