رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە ونبوونی، تەرمی هاونیشتمانییەک لە بناری چیای سەفین دۆزرایەوە و "گومان دەکرێت هاوڕێیەکی خۆی کوشتبێتی."
رۆژی سێشەممە 17-01-2023، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی کەسوکاری کەسێک بە ناوی (بێستوون حەوێز بەکر) ئاگاداریان کردینەوە لە ونبوونی بێستوون لە 07-01-2023، شەوی رابردوو پۆلیس تەرمەکەی لە بناری چیای سەفین دۆزییەوە.
هۆگر عەزیز گوتی: "بە گوتەی کەسوکارەکەی، بێستوون کە لە ماڵەوە دەرچووە، بڕی 50 هەزار دۆلاری پێبووە، بۆیە گومان دەکرێت لەبەر پارە کوژرابێت."
لەبارەی تۆمەتباریشەوە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ھێزەکانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردوون کە "هاوڕێی کوژراوەکەن" و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ