لە رێگەی کەلار - دەربەندیخان چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

17-01-2024
سۆران حوسێن
دیمەنی رووداوەکە.
دیمەنی رووداوەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان قەزاکانی کەلار و دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی دەربەندیخانن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-01-2024، موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە نزیک کاژێر 08:00ـی بەیانی لەنێوان پیکابێکی تۆیۆتا هایلۆکس و بارهەڵگرێک روویداوە".
 
لەبارەی رووداوەکەوە سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە هەموویان هاونیشتمانی دەربەندیخانن".
 
رووداوەکە نزیک گوندی ئاوەخێری روویداوە. موقەدەم سامان گوتی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری رووداوەکە تێپەڕینی هەڵە بووە لەلایەن پیکابەکەوە".
 
رێگەی نێوان دەربەندیخان – کەلار، هەمان رێگەی بەستنەوەی کەلار و سنووری ئیدارەی گەرمیانە بە شاری سلێمانییەوە. رێگەکە یەک سایدە و چەند ساڵێکە کار بۆ بە دووسایدکردنی دەکرێت و تەواو نەکراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندا و لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە