رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە دارستانەکانی سنووری شاری مەریوان لە پارێزگای سنە بەردراوە.
ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیای مەریوان بڵاویکردەوە، ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی سەرتووی گوندی باشماخی سنووری ئەو شارە بەردراوە تاوەکو دارەکان وشک ببن و دواتر ببڕدرێنەوە.
ئەو ئەنجوومەنە ڤیدیۆی سووتاندنی دارستانەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەسانێک کە "دووژمنی ژینگە و ژیانی ئەم نیشتمانەن" ئاگریان تێبەرداون.
ژینگەپارێزانی ئەو شارە باس لەوە دەکەن، لە ناوچەی قەیفەری نێوان گوندەکانی سەردۆش و دەرەتفێ دارێکی قەزوان بڕدراوەتەوە کە تەمەنی زیاتر لە 600 ساڵ بووە.
ژینگەپارێزێک لەو شارە دەڵێت، کەسانێک دارەکەیان بڕیوەتەوە تاوەکو بیکەن بە خەڵووز و بیفرۆشن. ئاماژە بەوەش دەکات، داوا لە خەڵک دەکەن رێگە لە بڕینەوەی دارستانەکان بگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ