رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ ماوەی 10 کاژێر پەستانی غاز کەمبووەتەوە و 750 مێگاوات کارەبا بەهۆیەوە کەمبووەتەوە."
لە روونکردنەوەیەکدا کە درەنگانی ئەمشەو بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاوبەشانی ئاگادار دەکاتەوە، "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 کاژێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە."
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تاوەکو کاژێر (08:00)ی بەیانیی رۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە."
هەر لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، "تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ