رووداو دیجیتاڵ
لە بازگەیەکی نێوان هەولێر و دهۆک لەنزیک قەزای بەردەڕەش، دەست بەسەر سێ تۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا.
بۆتان بۆتانی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خواردەمەنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان بەسەردا گیراو و جۆراوجۆر بوون، لەنێویاندا فاسۆلیا، نیسک و نۆک هەبوون."
ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە دوو تۆن و 781 کیلۆگرام بوون. بۆتان بۆتانی دەڵێت، "خواردنەکان لە هەولێرەوە دەبران لە بازاڕەکانی دهۆک ساخبکرێنەوە."
لێپرسراوی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش ئاماژەی بەوەش کرد، کەلوپەلەکانیان لەنێوبردووە و سزای مادیی خاوەنەکەشیان داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ