رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پێشوازيی لە تۆم باراک کرد و لەبارەی دۆخی سووریا "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه رێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات".
ئەمڕۆ شەممە، 17-01-2026، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی وڵاتەکە بۆ تورکیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و دوايين گۆڕانكارييه مه‌يدانى و سياسييه‌كان، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون رێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات و بۆ گه‌يشتن به ئاشتى و سه‌قامگيرى، پێويسته هه‌موو لايه‌ک په‌نا بۆ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ببه‌ن".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندى ميوان "ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ نێوه‌ندگيريى نێوان لايه‌نه‌كان و هێو‌ركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى گرژييه‌كان".
نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕاى "سوپاسكردنى" رۆڵى كاراى ئه‌مه‌ريكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "پێويسته له داهاتووى سووريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بێت".
گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له سووريا بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە، شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپەکانی، لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سنووری شارەکانی دێرحافر و مەسکەنە دەستیپێکردووە.
هەسەدە دەڵێت: هێزەکانی حکومەتی سووریا ناپاکییان لێکردوون و هێرشیان کردووەتە سەریان. هەسەدە، حکومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکانی بە "بەرپرسیاری تەواو"ی سەلامەتی و ژیانی شەڕڤانە گەمارۆدراوەکانی زانی و داوای کرد سەلامەتیان مسۆگەر بکرێت تاوەکو دەگەنە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەسەر گرژییەکانی سووریا و هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات قسەیان کرد.
کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیێندراوێکدا باسی نێوەڕۆکی پەیوەندییەکی کرد و گوتی، "هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پێکدادانە بەردەوامەکان [لە سووریا] دەربڕی، بەتایبەتی لە ناوچەکانی دێر حافر و مەسکەنە."
ئیلیزێ دەڵێت: "داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە دەستبەجێ گرژییەکان کەم بکەنەوە و ئاگربەستێکی هەمیشەیی رابگەیێنن."
ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکە، ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ هەوڵەکانی لەپێناو ئارامی سووریا و رێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هەسەدە تاوتوێ كران. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جەخت لە "پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و تووندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیی سووریادا کرایەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ