لە هەورامان ئەو بزنە کێویانەی پەنایان بۆ مرۆڤەکان بردبوو گەڕێندرانەوە نێو سرووشت

17-02-2022
فواد حەقیقی
ساتی ئازادکردنی دوو بزنە کێوییەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندی کەماڵا
ساتی ئازادکردنی دوو بزنە کێوییەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندی کەماڵا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوو بزنە کێوی، کە ماوەیەک لەمەوبەر لەبەر بارینی بەفری زۆر پەنایان بردبووە بە گوندی کەماڵای ناوچەی هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا گەڕێنرانەوە نێو.
 
دانیشتووانی گوندی کەماڵا دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکییان بۆ بزنە کێوییەکان کرد، دوو رۆژ لەمەوبەر و دوای ئەوەی هەندێک لە بەفری شاخەکان توایەوە، لە سروشتی هەوراماندا ئازادکرانەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە مەتر و نیوێک بەفر لە ناوچەی هەورامان باری. بەفری زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما هەندێ لە ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەی هەورامانی ناچارکرد پەنا بۆ خەڵکی گوندەکان ببەن. تەنیا بزنە کێوییەکانی گوندی کەماڵا 26 سەر بوون.
 
دوو لەو ئاژەڵە کێوییانە 19-01-2022 چوونە گوندی کەماڵا لە ناوچەی هەورامان سەر بە شاری سەوڵاو، خەڵکی گوندەکە لەم ماوەیەدا بزنە کێوییەکانیان بەخێوکرد، دواتر کە کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، گەڕێندرانەوە نێو سروشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە