دلاوەر ئاژگەیی: لە کۆنفرانسی میونشندا نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی وڵات مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

17-02-2023
ئەکرەم فەرەج
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی بەشدارن، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: "نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی وڵات مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت." 
 
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: "لە کۆنفرانسی میونشن زۆر بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکرێن و بڕیاربەدەستانی نێودەوڵەتی بەشداریی هەرێمی کوردستانیان لە کۆنفرانسی میونشن پێ گرنگ بووە." 
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا گوتیشی: "لە کۆنفرانسەکەدا قسە لەسەر بابەتی ستراتیژی و ئەمنی دەکرێت و کۆنفرانسەکە دەرفەتێکە بۆ هەرێمی کوردستان پەیامی خۆی بگەیێنێت."   
 
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 دامەزراوە و دروشمەکەی "ئاشتی بە دیالۆگکردن"ـە و بە گەورەترین کۆنفرانسی ئاشتی لە جیهان دادەنرێت.
 
دلاوەر ئاژگەیی پێیوایە، بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی "گرنگە" و دەشڵێت: "بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی نیشانەی بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستانە." 
 
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە بە داڤۆسی ئاسایش ناسراوە، کەم جار هەبووە بەشداربوو و قسەکەرەکانی هاوبیر بن. ساڵی 2007، ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گوتارێکی زۆر تووندی دژی سیاسەتەکانی دوای جەنگی ساردی ئەمریکا پێشکێشکرد، کە بە یەکێک لەو گوتارانە دادەنرێت کە کەلێنێکی گەورەی کردە نێوان پەیوەندییەکانی ئەو دوو زلهێزەی جیهان.
 
لەبارەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا، دلاوەر ئاژگەیی دەڵێت: "نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی وڵات مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت و لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبێتەوە."
 
کریستۆڤ هیوسگن، سەرۆکی نوێی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی لەوەکردووە، ئەمساڵ گەورەترین شاندی ئەمریکا بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن. لە نێو شاندەکەدا کاماڵا هاریس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشدارن. 
 
ئەو دوو جەمسەرە جیاوازە دیارەی ئەمساڵ لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چینن کە بریارە بەیەکەوە گرژییەکانی باشووری ئاسیا و ئەمریکا بخەنە بەر باس. یەکێک لەو مژارانەش چاوەڕواندەکرێت گرنگی زۆری پێبدرێت، خستنەخوارەوەی باڵۆنێکە کە ئەمریکا بە باڵۆنە چینییەکە ناوی دەبات لە ئاسمانی ئالاسکا. بەگوێرەی ئەمریکا چین مانگی دەستکرد، رادار و ئامێری چاودێری بەو باڵۆنەوە کردووە و بۆ کاری سیخوڕی بەکاریهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."