بەربژێری سەربەخۆ لە هەولێر: نزیکەی 25 هەزار دەنگ بەدەستدەهێنم و سەردەکەوم

17-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشکێشکردنی داواکاریی حیزب و ناوی بەربژێرەکانیان بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوەکو 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام داواکاریی بەربژێربوونی سەربەخۆ کاتی نەماوە. بەربژێرێکی سەربەخۆ لە هەولێر دەڵێت، سەردەکەوێت و لە پەرلەمانەوە خزمەت دەکات.
 
20 کەس بە شێوەی سەربەخۆ لە بازنەی هەولێر خۆیان بەربژێر کردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت. سەردار ئازاد، گەنجێکی سەرمایەداری شارەکەیە و یەکێکە لە بەربژێرەکان.
 
سەردار ئازاد ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خەڵک متمانەی بە حیزبەکان نەماوە، چونکە لە رابردوودا ئەو بەڵێنانەی داویانن جێبەجێیان نەکردوون، بۆیە چانسی سەرکەوتنی بەربژێرە سەربەخۆکان زیاترە."
 
سەردار ئازاد خاوەنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری و کۆمپانیایەکی عەقاراتە، وەکو خۆی دەڵێت، لە رابردوودا لە رێگەی کارەکانیەوە "خزمەتی زۆری" کردووە، ئەوانەی لە نزیکەوە لەگەڵیدا مامەڵە دەکەن و کار دەکەن داوایان کردووە لە پەرلەمانەوە خزمەتی زیاتری هاونیشتمانیان بکات.
 
ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەنگی خۆی نەخاتەپاڵ حیزبێک، دەتوانێت خزمەتی خەڵک بکات. گوتیشی، "لە کاری بازرگانی و خانووبەرەدا خزمەتی زۆرم کردووە، دەتوانم لە پەرلەماندا خزمەتی زیاتری خەڵک بکەم."
 
لەبارەی پێشبینیی خۆیەوە بۆ دەنگەکانی لە هەڵبژاردندا، سەردار ئازاد گوتی، پێشبینی دەکات بگاتە پەرلەمان و نزیکەی 25 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەوەش بە پشتبەستن بەو خەڵکەی رۆژانە دەیانبینێت.
 
سەردار ئازاد لە 8ی نیسانی 1990 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و ئێستاش دانیشتووی شارەکەیە، دەرچووی زانستی دارایی و بانکە لە زانکۆی سەڵاحەدین و بڕوانامەی ماستەریشی لە زانستی کارگێڕیی زانکۆی تاران بەدەستهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە