گۆڕانکارى لە پێنج بەربژێرى ژندا کرا

17-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆن سێ بەربژێرى ژنى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە سنوورى هەڵەبجە دوورخستەوە، یەکگرتووى ئیسلامیش ناوى بەربژێرێکى ژنى زیاد کرد.
 
ئەو گۆڕانکارییانە بەگوێرەى دوو بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بووە، کە 16ـی نیسان دەریکردوون. 
 
سێ لە بەربژێرە ژنەکان کە دووخراونەتەوە لە هەڵەبجە بوون و گۆڕدراون بە بەربژێرى دیکە، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆن بەرووداوى گوت "مەرجى خۆبەربژێرکردنیان تیدا نەبووە." 
 
بەربژێرێکى ژن بۆ لیستى یەکگرتووى ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر زیادکراوە، ژنە بەربژێرێکى دیکە لە لیستى رەوتى هەڵوێست لە دهۆک ناوەکەى سڕدراوەتەوە، بەگوتەى جومانە غەلاى داوایان لە پارتەکە کردووە ناوێکى دیکەیان بۆ بنێرن، تاوەکو رێژەى ژنان لە لیستەکە پڕبێتەوە.
 
بەپێى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەبێت هەموو لیستێک 25%ـی بەربژێرانى کۆتاى ژن بن.
 
کۆمیسیۆن لە 15ـی نیسانەوە ناوى بەربژێرانى بۆ وەزارەکانى ناوخۆى عێراق و هەرێمى کوردستان، دەستەکانى دەستپاکى هەردوولا، دەستەى لێپرسینەوە و دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوە لە شیاوییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە، ناردووە.
 
تێکڕاى ئەو بەربژێرانەى نێردراون بۆ کۆمیسیۆن 886 بەربژێرن. جومانە غەلاى دەڵێت "226ـیان ژنن" بەڵام ژمارەکە بە ئەگەرى دوورخستنەوەى هەندێکیان، گۆڕانکاریى بەسەردا دێت.
 
جگە لە بەربژێرى پارت و هاوپەیمانیێتییەکان، 57 بەربژێریى دیکەى سەربەخۆ ناویان پەسندکراوە بۆ ئەوەى بەشداربن لە هەڵبژاردن، یەکێکیان دوورخرایەوە بەهۆى ئەوەى بەڵگەنامەکانى تەواو نەبوون. 
 
10ـی حوزەیران دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دۆسیەى بەربژێران یەکلابکرێنەوە.    

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە