لە قەڵادزێ شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و باندێکی مادەی هۆشبەر روویدا

17-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی قەڵادزێ دەڵێت، شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و باندێکی مادەی هۆشبەر روویدا، ئەندامێکی باندەکە بریندار بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ی نیسانی 2025، بەکر بایز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هێزەکانی ئاسایش ویستوویانە باندێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن، بەڵام شەڕ لە نێوانیان روویداوە لەسەر رێگەی سەنگەسەر - ژاراوە، لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.
 
قایمقامی قەڵادزێ دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە یەکێکیان بریندارەکەیە.
 
وەک بەکر بایز گوتی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەستیپێکردووە و دەدرێنە دادگە، ئەگەر کەسی دیکەشیان لەگەڵدا بێت، هەوڵی دەستگیرکردنی ئەوانیش دەدرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.