مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا: پێویستە پێش هەڵبژاردنی عێراق حکومەت پێکبهێنرێت

17-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و هەردوولا "کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێنرێت".
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-04-2025، کرا. مەسرور بارزانی و کریستیانە هۆمان، باسی پێکهێنانی حکومەت، هەناردەکردنەوەی نەوت، دۆخی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەڵمانیا "جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد".

 

 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە".
 
حکومەت دەشڵێت، "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا".

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و شاندە فەرەنسییەکە باسییان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد.

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی فەرەنسی جەخت لە بەردەوامی هاریکارییە هاوبەشەکان دەکەنەوە

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ جه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری کرد.