کوردستان
وێنەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەکە.
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەکە کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئه‌مڕۆ 17-4-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا لەگەڵ بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە".
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ره‌وشى كورديان له‌و وڵاته تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها لەبارەی پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
"هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.. چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ