دوو رۆژە لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت

17-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین لە قەرس-ی باکووری کوردستان بەردەوامە و پلەی گەرما بۆ دوو پلە ژێر سفر دابەزیوە.
 
ئێوارەی رۆژی 16ی ئایاری 2024 شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین، پارێزگای قەرسی لە باکووری کوردستان گرتەوە. سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی سپیپۆش کرد و دواتریش یەکە نیشتەجێبوونەکانی دەوروبەری شاریشی گرتەوە. شەپۆلەکە تاوەکو 18ی مانگ بەردەوام دەبێت.
 
پێشبینی دەکرێت هەمان شەپۆلی بەفربارین و سەرما و سۆڵە، پارێزگای ئەردەخان-یش بگرێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی، کە لە مانگی رابردوو لەم ناوچەیەدا نزیکەی 18 سانتیمەتر بەفر باریبوو.
 
بەفر بارینەکە ئاستەنگی زۆری بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانییان دروستکرد، بەتایبەتی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان، بەڵام شارەوانییەکان بەر لە داخرانی رێگەکان، دەستیان بۆ پاککردنەوەی رێگەوبانەکان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.