عەبادی بۆ رووداو: جێگەی شانازی عێراقییەکانن

17-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی وێبیی بە بەڵگەفیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، پیرۆزبایی لە کارمەندانی رووداو کرد و رایگەیاند: "جێگەی شانازی عێراقییەکانن." 
 
ئێوارەی رۆژی هەینی (16ـی ئایاری 2024)، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نارد بەبۆنەی بردنەوەی بەڵگەفیلمی کۆرۆوای و بەخشینی خەڵاتی وێبیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
 
حەیدەر عەبادی لە پەیامەکەیدا نوسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکەم بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی وێبیی لە رێوڕەسمی 28مینیدا لە رێگەی بەڵگەفیلمی (کۆرۆوای). لە راستیدا ئەم دەستکەوتە گرنگە جێگەی شانازییە بۆ عێراقییەکان." 
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی عەبادی هاتووە: "بردنەوەی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی بە بەشداریی 13 هەزار ئەکتەر، فیلم و بەڵگەفیلم لەنێو 70 وڵاتدا، دەستکەوتێکی پێشکەوتنە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو و تەواوی میدیای عێراق. پیرۆزە لە ئێوە و میدیای عێراقی لە بەدەستهێنانی مەدالیای داهێنان." 
 
شەوی 13ـی ئایاری 2024، بەڵگەفیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵاتی وێبیی پێ بەخشرا و بووە جێی سەرنجی زۆربەی میدیا، حیزب و لایەنە سییاسییەکان، کەسایەتیی حیزبی و حکومیی عێراق و هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئەو خەڵاتە جیهانییەیان لە تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
 
بەڵگەفیلمی کۆرۆوای-ی تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو زیاتر لە 13 هەزار بەشداربوو، بووە براوەی خەڵاتی وێبی، لە کاتێکدا لەنێو براوەی خەڵاتەکان لە ساڵانی پێشوو هەریەکە لە کۆمپانیای گووگڵ، ناسا، نیویۆرک تایمز، بی بی سی، ئەپڵ، فەیسبووک، ئینستاگرام، یوتیوب، تیکتۆک، نێتفلیکس، سناپچات و چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی دیکەی پێشەنگی جیهانی هەن. ئەمساڵیش رووداو رکابەریی سی ئێن ئێن و بلۆمبێرگی دەکرد و سەرکەوتوو بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان