رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە پەڕاوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا، دیدارێکی لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامدا و "دەستخۆش"ـی بۆ میوانداریکردنی کۆمکاری عەرەبی لێکرد.
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی راگەیاند: "ئەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز محەممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوە‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکەوە دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، "ده‌ستخۆشی" له محەممەد شیاع سوودانی کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى و "سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كراوە و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە پەڕاوێزی دیدارەکە چاوی بە سه‌رۆککۆماری عێراق و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ