لە هەولێر بەهۆی شەڕەتەقە، کەسێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون

17-05-2025
مالیک محەممەد
بەردەم ئەو ماڵەی شەڕەکە تێیدا روویداوە.
بەردەم ئەو ماڵەی شەڕەکە تێیدا روویداوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزان روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە لەسەر کۆتر بووە.
 
مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، "لە گەڕەکی ئازادی هەولێر، شەڕەتەقە لە نێوان دوو خێزان روویدا کە دراوسێی یەکدین، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دووی دیکە برینداربوون."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، "شەڕەکە بەهۆی ئەوە روویداوە، کە یەکێک لە ماڵەکان کۆتریان هەبووە و زوو زوو چوونەتە سەربانی ماڵە دراوسێیەکەیان، بەهۆیەوە شەڕ لە نێوانیان روویداوە."
 
کوژراوەکە تەمەنی 23 ساڵە و کارمەندی ئاسایش بووە.
 
مستەفا گۆران گوتیشی، "هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.