رووداو - کەرکووک
لە گوندی مەرحەوالی لە سنووری قەزای دووبز، تەرمی پیاوێک لە زێی بچووکدا دەرهێندرا، کە بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی چووبووە ناو رووبارەکە و خنکا.
سەرهەد فاتیح، ئەندامی تیمی مەلەوانی و پۆلیسی رووبارەوانیی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17.6.2022 تیمەکانیان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لەنێو زێی بچووکدا لە نزیک گوندی مەرحەوالی و لە ماوەیەکی کەمدا تەرمەکەیان دەرهێنا و رادەستی کەسوکاریان کرد.
سەرهەد فاتیح گوتی: "ئەو پیاوە کە ناوی کەمال عەبدلجەبارە و لەدایکبووی ساڵی1978 و خەڵکی هەولێرە، کوڕێکی کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و بۆ رزگارکردنی ئەو چووە، بەڵام خۆی خنکاوە و کوڕەکەی رزگاری بووە."
کەمال عەبدولجەبار، دانیشتووی هەولێرە و لەگەڵ ماڵباتەکەی بۆ سەیران چوونەتە ئەو شوێنە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ