ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییەک دەکەوێتە نێو بەنداوی خاسەی کەرکووکەوە

17-06-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ساتی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە.
ساتی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری شیری کەوتە نێو بەنداوی خاسەی کەرکووک؛ شۆفێر و سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتن. 
 
عەقید ئەحمەد شەمێرانی، ئەفسەری ئیشکگر لە پۆلیسی رووبارەوانیی کەرکووک بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نیوەڕۆ چەند گەنجێک بۆ سەیران سەردانی بەنداوەکەیان کردووە. ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووەتە نێو ئاوەکە و نوقم بووە". گوتیشی، تیمەکانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان لەماوەکی زوودا ئۆتۆمبێلەکە لەژێر ئاوەکە بهێننە دەرەوە و رادەستی خاوەنەکەی بکەنەوە. 
 
عەقید ئەحمەد راشیگەیاند، "خۆشبەختانە سەرنشینەکان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوونە ئەوکاتەی کەوتووەتە نێو ئاوەکە و سەلامەت بوونە." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.