ئەمڕۆ بە فەرمی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جەژنی قوربان بوو

17-06-2024
جەژنی قوربان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
جەژنی قوربان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمساڵ بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لە چەند شارێک نەبێت، لەگەڵ هەموو ئێران رۆژی دووشەممە جەژنیان کرد.
 
بەشێکی هاونیشتمانیان لە شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نوێژی جەژنیان کرد. دواتر وەک نەریتێکی ساڵانە گەردن ئازایی لە یەکدی کرا و نانی جەژنیان خوارد. 
 
هاونیشتمانیان لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پۆل پۆل سەردانی دراوسێ و خزم و کەسوکاریان کرد. 
 
لە جەژندا براوەی یەکەم و دڵخۆشترینیان منداڵانن، کە لەلایەن گەورەکانەوە جەژنانەیان پێدەدرێت و جەژنەکەیان بۆ دەبێتە دوو جەژن.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵک دوای خواردنی نانی جەژن، بەرەو گۆڕستانەکان بەڕێدەکەون و نزا بۆ مردووانیان دەکەن، لەوێشەوە سەردانی نەخۆش و هەژاران دەستپێدەکات و لە هەموو ناوچەکە یەکدی بەسەر دەکەنەوە.
 
ئەمساڵ لە زۆربەی شارەکان، خەڵک بە هەرەوەزی و هاوبەش ئاژەڵیان کردە قوربانی، لە مەرگەوەڕی ورمێش، ئەو رێوڕەسمە لە  کەشوهەوایێکی دڵڕفێنی ناوچەکە سازکرا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.