هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: بنکەیەکی سەربازی لە شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە ئامانج

17-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شارە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی کارا کراون، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆی سەر بە پارێزگاکە دەڵێت، بنکەیەکی سەربازیی شارەکە کە سێ سەکۆی مووشەکی تێدا جێگیر کرابوون، کرایە ئامانج.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 17-06-2025، لە شارەکانی پیرانشار، مهاباد و شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی بەرگریی ئاسمانی کاراکراون.
 
کاراکرانی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکان هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی زنجیرە هێرشێکی مووشەکی و درۆنیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
 
هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی پشتڕاستکردەوە و بە رووداوی راگەیاند، ''لە نزیک گوندی بێمزورتێی سەر بە شارەکە، بنکەیەکی سەربازیی چۆڵی بە ناوی تۆپخانە لێیە کە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، سێ سەکۆی مووشەکی تێدا جێگیر کرابوون.''
 
بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ''هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی جێگیر لە بنکە سەربازییەکەش کاراکرا و دواتر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا".
 
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەکاتی رووداوەکە تۆمارکراوە، دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و هەوڵی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوە دەبینرێت.
 
تاوەکو ئێستا نازانرێت بنکە سەربازییەکە بە درۆن کراوەتە ئامانج یان بە فڕۆکەی جەنگی.
 
شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە بەرەبەیانیی 13ـی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و زیانێکی زۆر بە بنکە سەربازییەکان، ژێرخانی ئابووری، سەرچاوەی وزەی هەردوولا گەیاندووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.