رووداو دیجیتاڵ
لە دەشتی شەمامک لە پارێزگای هەولێر دوو پارچە درۆن کەوتنە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17-6-2025 سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو پارچە درۆن لە دەشتی شەمامک کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و خەریکی کۆکردنەوەی پارچەکانن.
هاونیشتمانییەکیش لە دەشتی شەمامک بە رووداوی گوت، یەکێک لە پارچە درۆنەکان لە نزیک گوندی سۆربەش و ئەوی دیکە لە نزیک شارۆچکەی پیرداود کەوتوونەتە خوارەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتیش بە رووداوی گوت، دەکرێ درۆنەکان لە شوێنێکی دیکە تێكشکابن و پارچەکانیان لەوێ کەوتبنە خوارەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، کەوتنە خوارەوەی پارچە درۆنەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.
چەند هاونیشتمانییەک ئەم ڤیدیۆیەیان بۆ رووداو ناردووە و دەڵێن، لە گوندی پیرداود لە هەولێر 'درۆنێک خراوەتە خوارەوە'
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 17, 2025
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هێلیکۆپتەرێک چاودێریی ئەو ناوچەیە دەکات pic.twitter.com/JIVMjdddro
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ