تەرمی کەسێک دوای چوار رۆژ لە ونبوونی لە شەقڵاوە دەدۆزرێتەوە

17-07-2022
گۆڤەند مستەفا
گواستنەوەی تەرمەکە بە ئەمبووڵانس
گواستنەوەی تەرمەکە بە ئەمبووڵانس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای چوار رۆژ لە ونبوونی گەشتیارێکی عەرەبی دانیشتووی بەغدا لە شەقڵاوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر چیای سەفین دۆزرایەوە. 
 
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: گەشتیارێکی عەرەب کە لە بەغداوە بۆ گەشتکردن چووەتە شەقڵاوە و لە رۆژی 13-07-2022، دیار نامێنێت و دوای 4 رۆژ لە ونبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر چیای سەفین لەلایەن گرووپێکی شاخەوانی دۆزرایەوە.
 
ئەو گەشتیارە کە لە دایکبووی ساڵی 1953یە و لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشتکردن چوونەتە شارۆچکەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە گوتەی کەسوکارەکەی، رۆژی 13ـی مانگ بەیانییەکەی بۆ کڕینی سەموون هەڵدەستێت و دواتر ناگەڕێتەوە، کەسوکارەکەشی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش ئاگاداردەکەنەوە، بەڵام ئەوکات نایدۆزنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێک لە گرووپی شاخەوانانی شەقڵاوە دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئەو شارۆچکەیە رادەسپێردرێن بۆ ئەوەی بەدوای ئەو کەسەدا بگەڕێن، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەسەر چیای سەفین دەدۆزنەوە.
 
یەکێک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانانی شەقڵاوە قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی: "دوای ئەوەی لەلایەن موقەدەم مەحموود ئاگادار کراینەوە کە کەسێکیان لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە بینیووە بەسەر چیای سەفیندا سەرکەوتووە، بەڵام دواتر دیارنەماوە، ئەمڕۆ گرووپەکەی ئێمە لەگەڵ برایانی پۆلیسی شەقڵاوە و بەرگریی شارستانی چووینە سەر چیای سەفین و تەرمی ئەو گەشتیارەمان لە گەلیەکەی سەرەوە بینییەوە." 
 
هەر بە گوتەی ئەو شاخەوانە، "تەرمەکە لەسەر پشت کەوتبوو، رەنگی رەش هەڵگەڕابوو هەروەها بۆنیشی کردبوو." 
 
مەحموود کە برازای گەشتیارەکەیە، ئەویش قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و بە گوتەی ئەو، مامی ناوی سەتارە و دەڵێت: "بۆ گەشتکردن هاتووینەتە شەقڵاوە، حەزی لە هەولێر بوو. نەخۆشیی شەکرەی هەبووە، رەنگە شەکرەی بەرزبووبێتەوە و بەربووبێتەوە و گیانی لەدەستدابێت." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.