ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار خوێندکاری زانکۆ خوێندن تەواو دەکەن؛ بەشە پزیشکییەکان بۆ هەلی کار باشترینن

17-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ساڵانە 20 بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان خوێندن تەواو دەکەن، هەلی کار و دامەزراندن زیاتر بۆ چەند بەشێکی زانکۆ و پەیمانگەکان هەیە، کە تێیاندا پزیشکی گشتی پشکی شێری بەرکەوتووە؛ چەند بەشێکیش هەن هەلی دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی و تایبەتیش کەمە.
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 17-07-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ساڵانە 20 بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان خوێندن تەواو دەکەن، "وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی ساڵ بۆ ساڵ جیاواز بووە؛ بۆ ئەمساڵیش جارێ زووە رێژەی وەرگرتنی دەرچووان دیاری بکەین."
 
هاوکات د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەرزترین رێژەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لە رابردوودا 60 هەزار دەرچووی ئامادەیی بووە؛ گوتیشی، "ساڵانە وەرگرتن جیاوازە و ساڵی رابردوو 34 هەزار دەرچووی ئامادەیی هەبوون، کە هەموویان وەرگیران."
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەوانەی خوێندن تەواو دەکەن، زۆرینەیان هەلی کاریان دەستناکەوێت؛ چەند کۆلێژێک هەن لە باشترینەکانن بۆ هەلی کار لە کەرتی حکومی و تایبەت، لەوانەش کۆلێژی پزیشکیی گشتی، دەرمانسازی، شیکاری نەخۆشییەکان و بەشە پزیشکییەکان بەگشتی.
 
هەروەها هەندێک کۆلێژیش هەن هەلی کار و دامەزراندنیان لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت "زۆر کەمە"، لەوانەش بەشە کشتوکاڵییەکان، بەشێکی زۆر لە زمانەکان، وەکو دەرچووانی کۆلێژەکانی زمانی کوردی و زمانی عەرەبی و زمانی فارسی؛ هەروەها بەشەکانی وەکو جوگرافیا و مێژوو.
 
جگە لەو ژمارە دەرچووانە کە لە 18 زانکۆی حکومیدا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن، 18 زانکۆ و لقی زانکۆیی تایبەت و 12 پەیمانگەی تایبەتیش لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە پسپۆڕیی جیا هەن و ساڵانە هەزاران خوێندکار تێیاندا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە