سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: تێستی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە سەرکەوتوویی تەواو بوو

17-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەڵێت، پڕۆژەکە 72 کاژێری بە شێوەی ئەزموونی بۆ دانرابوو و بە سەرکەوتوویی تەواو بوو.
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاو بەتەواوی گەیشتە هەموو ئەو گەڕەکانەی کە بڕیاربوو لە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەدا ئاویان پێ بگات، نزیکەی 80٪ـی گەڕەکەکان سوودیان لێ بینیوە و بەشێکی کەمیان ماوە، ئەوانیش هیچ کێشەیان نییە و بە زووترین کات ئاویان پێدەگات".
 
هێمن نەزیف، پڕۆژەی ئەزموونی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە "سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت: "لە سنووری شارەوانیی چوار، 5 و 6 پڕۆژەکە بە شێوازی ئەزموونی کەوتە کار، چەند رۆژێکە هێواش هێواش قوفڵەکانمان دەکردەوە، ئاو دەگەیشتە گەڕەکەکان تاوەکو هەر کێشەیەکی هەبێت چارەسەری بکەین، بەڵام پڕۆژەکە زۆر باش و بێ کێشە بوو".
 
13ـی تەممووز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە رووداوی گوت، لە ماوەی 72 کاژێری داھاتوودا بە شێوەیەکی ئەزموونی ئاو دەگاتە گەڕەکەکانی (تورەق - مامزاوا - سەرکارێز - قەتەوی - میرزا ئەحمەد - نازماوە - گردمحەممەد - ژیان - قەرەبووی ژیان - گردەرەشە - قەرەبووی تۆبزاوا - ئاسوودە - رۆشنبیری - فەرمانبەران - زیلان - پێنجی حیسارۆک - گەلاوێژ - ھاوکاری و بێرکۆتی نوێ). 
 
بە گوتەی هێمن نەزیف، ئێستا کار لە قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە دەکرێت و لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا ئەویش تەواو دەبێت. گوتیشی: "نزیکەی 90٪ـی کارەکانی قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە تەواو بووە".
 
پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لە هێڵە جیاوازەکانییەوە ئاو دەگەیێنێتە چوار حەوزی گەورە و لەوێوە رەوانەی هەولێر دەکرێت.
 
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر توانای هەیە لە یەک کاژێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەر سێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.