ئەمریکا یەکەیەکی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر دەگۆڕێت

17-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، هێزێکی ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکەدا دژی داعش لە هەولێر جێگۆڕکێی پێکراوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی ئابی 2023، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە راگەیێندراوێکدا گوتی، وەک بەشێک لە پلانی جێگۆڕکێپێکردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، "یەکەی 10ـی شاخەوانیی سەر بە سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جێگەی هێزەکانی پاسەوانیی نیشتیمانی ئۆهایۆیان لە هەولێر گرتووەتەوە".
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەش دەکات کە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا رۆژی 15ـی ئاب هەردوو یەکەکە لە بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر جێگۆڕکێیان پێکراوە. 
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەشڵێت، ئەو جۆرە کارانە "ستانداردن و بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو و بە وردی لەگەڵ هاوبەشە ئەمنییەکانمان دەکرێن".
 
هاوپەیمانییەکە ئاماژە بەوە دەکات، پابەندن بە تێکشکاندنی داعش و لە رێگەی جێگۆرکێپێکردنی هێزەکانیشیانەوە بەردەوام دەبن لە یارمەتیدان و راوێژپێدانی هێزە هاوبەشەکانیان.
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تشرینی یەکەمی 2014 بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دامەزرا و 86 وڵات تێیدا ئەندامن و ئامانجی سەرەکییەکەی تێکشکاندنی رێکخراوی داعشە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.