فەرمانبەرێک 240 ملیۆن دیناری لە بانکی پەروێزخان بردووە و دیارنەماوە

17-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرمانبەرێکی گومرگی گەرمیان نزیکەی 240 ملیۆن دیناری لە بانکی پەروێزخان بردووە و دیارنەماوە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: تۆمەتبارەکە فەرمانی گرتنی هەیە و هێزەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن.
 
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی ئابی 2024، عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمارکرد؛ کە تۆمەتبارە بەوەی 15ـی ئاب، بڕێک پارەی لە بانکی پەروێزخان بردووە و دیارنەماوە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووەتەوە."
 
گوتیشی، "بڕی پارەکە 239 ملیۆن و 845 هەزار دینارە، ئەوان وەکو پۆلیس تائێستا دڵنیانین ئاخۆ ئەو بڕە پارەیە بەیەکجار براوە یاخود بە بەش بەش بووە، بەڵام فەرمانی دادوەرییان بۆ وەرگرتووە، کە دەستگیری بکەن و رادەستی یاسا بکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.