ئەندامێکی کۆماندۆ لە رانیە کوژرا

17-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەسێک بە گولـلە لە رانیەی ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کوژرا. ئەو کەسە ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بوو. خزمێکی کوژراوەکە دەڵێت، "بە هەڵە کوژراوە."
 
پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەبارەی رووداوەکەوە ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "شەوی رابردوو لە رووداوێکدا ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆ گیانی لەدەستدا."
 
ئەو کەسە ناوی زێدان عەزیز سوورچی و خەڵکی قەزای ئاکرێیە. خزمێکی بە رووداوی گوت، "لە دەوام بوو و گولـلە لەدەستی هاوڕێیەکی دەرچووە و زێدانی کوشتووە."
 
زێدان عەزیز باوکی دوو منداڵە و حەوت مانگە وەک ئەندامی کۆماندۆ دەستبەکار بووە. بە گوتەی کەسوکارەکەی بۆ رووداو، تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکی وەرنەگرتووە و بڕیار بووە ئەم مانگە بۆ یەکەم جار مووچە وەربگرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."